ئەنجومەنی پیشیوانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانەوە په‌یامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاندووە، "ئاڵای كوردستان سمبولی خۆڕاگری و قارەمانێتی گەلی کوردە و لەوچوارچێوەیەشدا سەدان قوربانیمان بەخشیوە".

دەقی پەیامەکە...

رۆژی 17ـی 12 لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە بریاری ژمارە (48)ی 19-6-2004، وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە.

لەم رۆژەدا، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ خۆمان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان  ده‌كه‌ین، ئاڵای كوردستان سمبولی خۆڕاگری و قارەمانێتی گەلی کوردە و لەوچوارچێوەیەشدا سەدان قوربانیمان بەخشیوە، بۆیە دوژمنانی گەلەکەمان، پێویستە ئەو ڕاستیە بزانن، لە رابردوودا زۆر ھێز و لایەن، رێگریان لە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان کرد، بەڵام چارەنوسیان روخاندن و تێکشکان بووە و سەرەنجام ئیرادەی گەلەکەمان سەرکەوتوە.

ھەمیشە شەکاوە‌ بێت ئاڵای كوردستان

ئەنجومەنی پیشیوانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان