وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان یان کرد و لەلایەن  ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبەکەوە پێشوازییان لێکرا.

لەدیدارێکدا، د.مەجید حەمەدئەمین ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی پیرۆزبایی یادی ٣٩ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ی لێکردن و ڕایگەیاند، حزبی زەحمەتکێشان لە ١٩٨٥/١٢/١٢ هاوشانی لایەنەکانی تری کوردستان خەباتی سیاسی و سەربازی لەهەرێمی کوردستان دەستپێکردوو چەندین شەهیدوقوربانی لەپێناو ڕزگاری وئازادی کوردستان بەخش.

لەبەرامبەردا هاوڕێ بێکەس قادر بەناوی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشان سوپاس و خۆشحاڵی بەوەفدی یەکێتی ڕاگەیاندو بوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ی بەزەرورەت زانی بۆ هەوڵ دان لەپێناو مافەبەدەست نەهاتووەکانی گەلی کوردو کەهەمیشە قوربانی داوە بۆ ئازادی و دیموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین.