وەزارەتی بازرگانی: دابەشكردنی سەبەتە خۆراكی نۆیەم دەستیپێكردووە
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، دابەشكردنی سەبەتەخۆراكی نۆیەم دەستیپێكردووە و و پێش سەری ساڵ بەشە ئـاردی دەیەم بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بارزگانی بەكوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەمساڵدا وەزارەتی بازرگانی نۆ بەشەخۆراكی دیاری كردوە و لە ئێستادا دابەشكردنی سەبەتەخۆراكی نۆیەم دەستیپێكردووە.
وتیشی، لەكۆگاكانی هەرێمی و عێڕاق بەشەخۆراكی زۆر هەیە و بۆساڵی ٢٠٢٥ و مەترسی لەسەركەمی خۆراك لەبازاڕەكان دروست نابێت.
لەبارەی دابەشكردنی ئـاردەوە ئاماژەی بەوەكرد، دەست بە دابەشكردنی بەشە ئـاردی دەیەم كراوە و پێش كۆتایی ساڵ هەموو خێزانێك بەشەئـاردی دەیەم وەردەگرێت.



