سەرما و سۆڵە بەردەوام دەبێت
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی سەرما بە رێژەی دوو بۆ چوار پلە نزمتر دەبنەوە.
بەرێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئاماژەبەوەشدەکات سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبنەوە، هەروەها خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.



