لە هەرێمی کوردستان کوژاندنەوەی گشتیی کارەبا روویدا
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز بە خێرایی لە کۆمپانیای داناغاز روداوەکە رویداوە و سەرجەم یەکەکانی وێستگەی بەرهەمهێنانی سلێمانی کوژاونەتەوە.
بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەبەوەشدەکات،لە ئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی ناوەنەدی کارەبای هەرێم و کۆنتڕۆڵی شارەکان لە ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتیە و دابەشکردنەوەی کارەبا



