لەم هەفتەیەدا شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیدا شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بەیەکەوە دابەشدەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵا نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەست بە شێوەی "مقگوعی" بەیەکەوە دابەشدەکرێت، کە بڕەکەی ٤٠٠ هەزارە بەپێی بەشەوانە .
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ یەکشەممە هەر پەروەردەیەک چەکی پارەی ئامادەبێت، دەتوانێت سەردانی بانک بکات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکە .



