مەزڵوم كۆبانێ: یەكگرتوویی كورد لە سوریا بووەتە پێویستییەكی مێژوویی
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
مەزڵوم كۆبانێ داوا لە لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات، وەڵامدی ئەرێنییان هەبێت بۆ بانگەوازی یەكڕیزیی كورد و دەڵێت، یەكگرتوویی كورد لە سوریا بووەتە پێویستییەكی مێژوویی.
مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە پەیامێكیدا لە تۆڕی ئێكس جەختیكردووەتەوە، یەكگرتوویی نەتەوەیی كورد لە سوریا بووەتە پێویستییەكی مێژویی بۆ ئەم قۆناغە.
هەروەها هانی لایەنە كوردییەكان دەدەن بۆ دووركەوتنەوە لە بەرژەوەندییە حزبیەكانیان و وەڵامدانەوەی بانگەوازی جەماوەریی بۆ یەكڕیزیی.
مەزڵوم كۆبانێ داواش لە هەموو لایەك دەكات، وەڵامی ئەرێنییان هەبێت بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێكی گشتگیر لە دیالۆگی سوریا و بەشداریكردن لە بنیادنانی سوریایەكی دیموكراسی و فرەیی.