لە دارستانەكانی فەرەنسا دوو كۆچبەری كورد كوژران
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
یەختێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی یۆنان ژێر ئاو كەوت و تا ئێستا تەرمی ٥ كەس دۆزراونەتەوە و چارەنوسی زیاتر لە ٤٠ كۆچبەری دیكەش نادیارە، لە دارستانەكانی فەرەنساش دوو كۆچبەری كورد كوژران.
لەسەر روداوەكە پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان رایگەیاند، یەختەكە بە دووری ١٢ میل لە باشووری رۆژئاوای دوورگەی كریت ژێر ئاو كەوتووە، لە كۆی ١٠٤ كۆچەر ٥ كۆچەر گیانیانلەدەستداوە و بەپێی زانیارییەكان ٤٠ كەس بێسەروشوێنن، ٣٩ كەسی دیكەش رزگاركراون.
هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو یەختەی ژێرئاو كەوتبووە، یەختی ماسی گرتن بووە و گومانەكان بۆ ئەوەدەچن کە لە وڵاتە عەرەبییەكانەوە بەڕێكەوتبێت بەرەو یۆنان.
هاوكات رەنج پشدەری چالاكوانی بواری كۆچبەران رایگەیاند، لە دارستانەكانی فەرەنسا تەقە لە كۆچبەران كراوە و دوو كۆچبەری كورد كوژراون.