سبەینێ وەفدێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە وەفدێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی بچێتە بەغداد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی مووچە.
وەفدەكە لە بەغداد تاوتوێی كێشەكانی لیستی مووچەی مانگی ١١ دەكات.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز ئامانجی سەردانی وەفدەكە چارەسەركردنی كێشەكانی تایبەت بە مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵە.
هەروەها هەمواری یاسای بوودجە و پشكی هەرێم تێیدا بەشێك دەبێت لە گفتوگۆكانی وەفدەكە لە بەغداد.



