دواین بڕی پارەی گەنمی جوتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێم
هادی
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
دواین قۆناغی پارەی گەنمی جوتیاران خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێم كە زیاتر لە ١٢٥ ملیار دینارە
وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چەكی دواین بڕە پارەی شایستەداراییەكانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێم و لەماوەی چەند ڕۆژێكدا ڕێكارە ئیدارییەكان تەواو دەكرێت و دابەشدەكرێت.
راشیگەیاندوە، پارەكە زیاتر لە ١٢٥ ملیار دینارە بۆ هەر سێ پارێزگاكە بەجۆرێك زیاتر لە ٤٧ ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و زیاتر لە ٤٤ ملیار، بۆ هەولێر و ٣٤ ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆك تەرخانكراوە.



