کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە بەشێک لە ناوچەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.بەفربارین لەناوچە شاخاویەکانیش دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بونی تەم لە کاتەکانی لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان
لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بارانبارین بەردەوام دەبێت،لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفر دەبارێت. پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزمدەبێتەوە



