زیاتر لە ١٠٠ خێزانی ئاوارە لە كەمپی دیبەگەی هەولێرەوە گەڕانەوە سنوری نەینەوا
هادی
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
زیاتر لە ١٠٠ خێزانی ئاوارە لە كەمپی دیبەگەی هەولێرەوە گەڕانەوە ناوچەكانی خۆیان لە سنوری پارێزگای نەینەوا.
ئیڤان فائیق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاندوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و داخستنی كەمپەكان، بە هەماهەنگی نێوان لێپرسراوانی ئیدارەی نەینەوا و هەولێر، ١١١ خێزانی ئاوارە لە كەمپی دیبەگەی هەولێر، بە رەزامەندی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە سنوری پارێزگای نەینەوا.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بڕیاریداوە بڕی چوار ملیۆن دینار بدرێت بە هەر خێزانێكی ئاوارە كە دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی.



