بڕیارە کەمێکی دیکە تەرمی ئەو دایك و منداڵەی كە لە یۆنان خنكانبوون، لەسەر ئەركی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.

١٦ رۆژ پێش ئێستا، نایلە مستەفا و نور كاوێزی كچی، لە باكووری دورگەی سامۆسی یۆنان گیانیانلەدەستدابوو، بڕیاریشە کەمێکی دیکە تەرمەکانیان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان و لە شارۆچكەی سەروچاوەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین بەخاكدەسپێردرێن.

رۆژی ٢٨ـی مانگی رابردوو، نایلە مستەفا و نور كاوێز، دایك و منداڵێكی تەمەن ١٠ مانگ، بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە خێزانی كۆچیان كردبوو، بەڵام بەهۆی نقومبوونی بەلەمەكەیان لە دەریای ئیجە لە باكووری دورگەی سامۆسی یۆنان گیانیانلەدەستدا.

469883732_927439806167079_7205128487314212513_n.jpg