٢٦ ساڵ بەسەر کۆچیدوایی سیاسەتمەداری کورد هەمزە عەبدوڵا تێدەپەڕێت
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ئەمڕۆ ٢٦ ساڵ بەسەر کۆچیدوایی"هەمزە عەبدوڵا" تێدەپەڕێت کە یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان.
هەمزە عەبدوڵا؛ ساڵی ١٩١٥ لەگوندی "ڕاژان"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە؛ سیاسەتمەدار و نوسەرێکی چەپ بووە و شارەزاییەکی زۆری لە بوار یاسادا هەبووە، سەرەتا ڕێکخراوێکی بەناوی" پارتی دیموکراتی کورد - عیراق" دامەزراندووە؛ ئەو کەسایەتییە سیاسییە لەناو بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە عیراقدا ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە. هەڵسوڕێنەری ڕاستەقینەی بیرۆکەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە؛ شانبەشانی ئیبراهیم ئەحمەد و سەرکردەکانی ئەوکاتەی حزبی" شۆڕش و ڕزگاریی".
یەکەمین سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ١٣-١٢-١٩٩٨ لە شاری سلێمانی کۆچیدواییکردووە، لە ڕێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی گوندی "سیتەک" بەخاکسپێردراوە.