لەسەر رێگای چەمچەماڵ -سلێمانی بارهەڵگرێك كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە دوو ئۆتۆمبێلدا
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لەسەر رێگای چەمچەماڵ -سلێمانی بارهەڵگرێك كۆنتڕۆڵی لەدەستدا وخۆی كێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بارهەڵگرێك لەسەر ڕێگەی سەرەكی چەمچەماڵ- سلێمانی بەخێراییەكی زۆرەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلدا و یەكێك لە ئوتۆمبێلەكان كەوتۆتە ناو پردی ئاوە تەقیوەكە كەئێستا كاری نۆژەنكردنەوەی تێدا دەكرێت، بەو هۆیەوە سێ كەس بریندار بوون كە هەرسێكیان عەرەبن.
وتیشی ڕووداوەكە بۆتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لەسەر ڕێگەكە و زیانێكی زۆری مادی لێكەوتووەتەوە.



