لە كاتی هاتنەدەرەوەی لە مزگەوت و دوای نوێژی هەینی، هاووڵاتییەك لە هەولێر لەبەردەم مزگەوتی حاجی شەمزینی كوژرا.


پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، هاووڵاتییەكی تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵكی گوندی دوشیوان، لە كاتی هاتنەدەرەوەی لە مزگەوت، لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە، لەئێستاشدا تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە.


وتیشی، پێشتر ئەو هاووڵاتییە ٣ كوڕی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی لەسەر زەوی و زار كوژراوە.


تا ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی هەولێر هیچ رونكردنەوەیەكیان لەبارەی رووداوەكە نەداوە.