داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ٩ ملیار دینارە
هادی
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ٩ ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو ٤٧٤ ملیۆن دینار كەمیكردووە.
ماڵپەری شەفافیەت بۆ بڵاوكردنەوەی داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی نانەوتی لە ٧/١٢تا ١٣ی ئەم مانگە، زیاتر لە ٩ ملیار و ٩٨٩ ملیۆن و ٣٢ هەزار دینار بووە كە ٩٩%ی نەختینە و ١%ی بەشێوەی چەك بووە، بەراورد بە هەفتەی رابردووش، بەڕێژەی زیاتر لە ٤% واتە بڕی ٤٧٤ ملیۆن دینار كەمیكردووە.
بەپێی ماڵپەرەكە، داهاتی نانەوتی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، زیاتر لە ٨٦٣ ملیار و ٥٩٥ ملیۆن و ٦٦٦ هەزار دینارە، بەراورد بە ساڵی رابردوو ٣١٠ ملیار دینار و بەرێژەی ٢٦% كەمیكردووە.


