لە سلێمانی هەڵمەتێكی فراوان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەستیپێكرد
زاهیر
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لە سلێمانی هەڵمەتێكی فراوان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەستیپێكرد.
هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بە هاوبەشی هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان و لێپێچینەوەی یاسایی لە شۆفێرانی سەرپێچیكار دەستپێكردوە و هەڵمەتەكەش بە دانانی بازگەی كاتی لە سەر شەقامەكانی سلێمانی بەردەوام بێت.
لە هەڵمەتەكەدا رێكاری یاساییش بەرانبەر ئەو شۆفێرانەش دەگیرێتەبەر كە جامی رەش و پەردەیان بە بێ مۆڵەتی یاسایی بەكار هێناوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرتاكاندا دەگرن و نابێت هاتوچۆ بەو ئۆتۆمبێلانە بكرێت.


