بەرنامەی هاوڕێی تەمەن لە ئاسیاسێڵەوە نازناوی باشترین بەرنامەی خەڵاتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەستهێنا و لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی بازرگانی ئاسیاسێڵ دەڵێت، بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە بەڵگەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە داهێنان و تەرکیزکردنی بەردەوام لەسەر باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان.

ئاسیاسێڵ رایگەیاندووە، پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن خەڵاتیTelecom Review Excellence  (خەڵاتی نایابیی تێلێکۆم ڕیڤیو)ی بەدەستهێناوە لە بەشی "باشترین پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

ئەوەش هاتووە، لە ناوەڕاستی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، لە ئاهەنگێکدا لە دوبەی، بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە سەرکردە و پێشڕەوانی بواری پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا خەڵاتەکە بەخشرا. هاوکات، ئەم رێزلێنانە بەشێک بوو لە بۆنەی ساڵانەی چالاکییەکانی لوتکەی باڵای تێلێکۆم ریڤیو کە بە یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانی کەرتی پەیوەندییەکان دادەنرێت و تیایدا خەڵات دەبەخشرێتە ئەو داهێنان و دەستکەوتانەی دەبنە پێوەر بۆ ناوازەیی لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

ئاسیاسێڵ راشیگەیاندووە، "ئەم خەڵاتە پایەدارە دەرخەری دیدگای پێشەنگی ئاسیاسێڵە لە بەهێزکردنی ئەزموونی دیجیتاڵیی و بەدیهێنانی گۆڕانکارییەکی گشتگیر لە کەرتی پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان. پڕۆگرامی هاوڕێی تەمەن توانیویەتی ببێتە نموونەیەک چاوی لێبکرێت لە رێگەی تێکەڵکردنی تەکنیکە دیجیتاڵییە نوێیەکان لە پێشکەشکردنی بەرنامەی خەڵاتی داهێنەرانە کە سەرنجی لەسەر رەزامەندی بەشداربووان بێت، لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندی درێژخایەن لە رێی پشتبەستن بە چەندین ئامڕازی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و دابینکردنی ئەزموونی کەسیی ناوازە کە بەهایەکی ڕاستەقینەیان هەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، 

بەرنامەی خەڵاتەکانی ئاسیاسێڵ لە عێراق ئامانجیان بەهێزکردنی پەیوەندییە لەگەڵ بەشداربووان لەڕێگەی پێشکەشکردنی تایبەتمەندی "مزایا" و خەڵاتی تایبەت کە هانیان دەدات بەردەوام کارلێک بکەن و وەفادارییان بەرز دەنرخێنێت. ئەم بەرنامەیە پشت بە ستراتیژە داهێنەرەکان دەبەستێت کە هاندانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزاریی بەها زیادکراوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە.

چرا حسێن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی بازرگانی ئاسیاسێڵ رایگەیاند، "بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە پایەدارە لەلایەن بەرنامەی هاوڕێی تەمەنەوە بەڵگەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە داهێنان و تەرکیزکردنی بەردەوام لەسەر باشترکردنی ئەزمونی بەشداربووان. سوپاسگوزاری هاوبەش و بەشداربووانمانین کە بەشێکی دانەبڕاو بوون لەم سەرکەوتنە و ئامانجمانە لە داهاتوودا دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنین."

لەلایەکی دیکەوە، رەبیع فەرەحات بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Related سەبارەت بە خەڵاتەکە وتی: "ئێمە زۆر شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردنمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ و پێشکەشکردنی چارەسەرێکی نایاب لە بواری وەفاداری و خەڵاتەکان. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن سەلماندوویەتی کە خاڵی وەرچەرخانە لە بازاڕدا لەڕێگەی ئەزموونە دیجیتاڵییە تەواو نوێکراوەکەیەوە".

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی ١٨.٦ مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دەگرێتەوە.