سەرۆکایەتی هەرێم: پشتگیريمان بۆ خواستەکانی گەلی سووریا بۆ ئاشتی و ئازادی دووپات دهكهينهوه
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی پێشهاتەکانی سوریا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "پشتگیريمان بۆ خواستەکانی گەلی سووریا بۆ ئاشتی و ئازادی دووپات دهكهينهوه، هەروەها هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا پابەنديی خۆی بە پاراستنی پەیوەنديی هاوسەنگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاريی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیريی سووریا دووپات دەکاتەوە".
دەقی پەیامەکە
په‌يامى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى سووريا
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خێكى زۆره‌وه چاودێريی پێشهاتەکانی سووریا دەکه‌ين. داوا لە هەموو لایەك دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیيانە بگرنە بەر، به شێوه‌يه‌ك دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا، لەوانە گەلی کورد، دەستەبەر بکات، هه‌روه‌ها بەشداريی کارايان لە داڕشتنی داهاتووی وڵات‌دا، مسۆگەر بکات.
هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا پابەنديی خۆی بە پاراستنی پەیوەنديی هاوسەنگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاريی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیريی سووریا دووپات دەکاتەوە. هه‌موو ململانێيه‌ك كه دۆخى ناوچه‌كه ئاڵۆز بكات ڕه‌ت دهكهينهوه، هه‌روه‌ها جەخت له پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرى و بەرژەوەنديی هەموو گەلان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه دهكهينهوه.
له كاتێكدا پێشهاته‌كان خێران، جەخت له گرنگيی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەینەوە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ سووریا. بۆيه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ين ڕۆڵى خۆيان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتييانه بگێڕن، هه‌روه‌ها پشتگیريمان بۆ خواستەکانی گەلی سووریا بۆ ئاشتی و ئازادی، دووپات دهكهينهوه.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2024/12/8