سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەم هەفتەیە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، "یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و پێویستیشە راستییەکان لەبارەی دواکەوتنی موچە ئاشکرابکرێت".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، ئەم هەفتەیە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە، هەروەها بارودۆخ و روداوەكانی ئێستا وا دەخوازێت بەزویی حكومەتێكی كارا پێكبهێنرێت.
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە راستییەكان لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی موچە بۆ فەرمانبەران ئاشكرا بكرێن.