بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستا مەلا محەمەد شەڵماشی زانایاكی پایەبەرز و نووسەرێكی لێهاتوو بوو
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان بۆ کۆچیدوایی مامۆستا "محەمەدی شەڵماشی" کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و زانای ئاینی و پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و رایگەیاند؛ مامۆستا مەلا محەمەد شەڵماشی زانایاكی پایەبەرز، نووسەرێكی لێهاتوو و وەرگێڕێكی شارەزا بوو. هەوڵ و بەرهەمەكانی بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.
دەقی پرسەنامەکە...
کۆچی دوایی مامۆستا مەلا محەمەدی شەڵماشی، زانا و نووسەری دیاری کورد لە دڵەوە نیگەرانیكردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەی دەكەم كە رۆڵێكی كارگەریان لە بزووتنەوەی سیاسی و رووناكبیریی كوردستان گێڕاوە و مایەی شانازیی هەموومانن.
مامۆستا مەلا محەمەد شەڵماشی زانایاكی پایەبەرز، نووسەرێكی لێهاتوو و وەرگێڕێكی شارەزا بوو. هەوڵ و بەرهەمەكانی بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و لەیادی ناكەین.
خوای گەورە مامۆستای پایەبەرزمان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان