مەکتەبی سیاسی یەکێتی: مامۆستا "محەمەدی شەڵماشی"خزمەتێکی گەورەی بە ئاینی ئیسلام و فەرهەنگی کوردی کردوە
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان بۆ کۆچیدوایی مامۆستا "محەمەدی شەڵماشی" کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و زانای ئاینی و نووسەر و وەرگێر پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت؛ کۆچکردوو بە دەیان بابەت و بەرهەمی بەبڕشت خزمەتێکی گەورەی بە ئاینی ئیسلام و فەرهەنگی کوردی کردوە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان کەسوکاروخانەوادەی نووسەرو زانای ئاینی مامۆستا ( محەمەدی شەڵماشی)
بۆ كۆچی دوایی مامۆستا ( محەمەدی شەڵماشی) کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و زانای ئاینی و نووسەر و وەرگێری بەتوانای گەلەکەمان و برای شەهید مەلا ئاوارە ، لەناخی دڵمانەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین .
مامۆستای کۆچکردوو بە دەیان بابەت و بەرهەمی بەبڕشت خزمەتێکی گەورەی بە ئاینی ئیسلام و فەرهەنگی کوردی کردوە و بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانیەوە دۆستایەتیەکی دێرینی لەگەڵ سەرۆک مام جەلالدا هەبوو .
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات وسەبوری بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیەراجعون
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان