هاوكاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ـی هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکە و بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە رۆژی یەکشەممە، ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، هاوکاریی مانگی ١١ دابەشدەکرێت.