سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی بادینان دەکات
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی بادینان دەکات.
دەقی پرسەنامەکە
بەڕێز هەڤاڵ جەمال یوسف، لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی بادینان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (بایز کەمال یوسف بۆتانی) برازای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە هەمیشە لە ریزی پێشەوەی خەبات و تێكۆشانبوون لەپێناو كوردستان.
لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان