هەسەدە ئۆپراسیۆنی گەڕاندنەوەی حەوت گوند لە دێرەزوور رادەگەیەنێت
یەحیا
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور لەژێر ناوی گەڕاندنەوەی حەوت گوند، ئامادەكاری دەكات بۆ ئۆپراسیۆنێكی بەرفراوان لە رۆژهەڵاتی شارەكە.
لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی گوندەكانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ڕادەگەیەنێت ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەمنی كە لە ئەنجامی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوای سوریا هاتووەتە ئاراوە.
ئەنجومەنەكە دەڵێت، مەترسیی جددی پەیوەست بە جوڵەی شانەكانی سەر بە داعش بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچە نەپارێزراوەكان دروستبووە بەت ایبەتی لە باكور و ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر.
دووپاتیشكردووەتەوە، هێزەكانیان بەرپرسیارن لە پاراستنی خەڵكی گوندەكانی حسێنییە و ساڵحییە و حتە و مەڕات و مەزڵوم و خشام و تابیە و گەڕاندنەوەیان بۆ ژێر دەسەڵاتی هەسەدە كە ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی رژێمدان.
دووپاتیكردووەتەوە كە هاتنەناوەوەی هێزەكانیان بۆ ناو ئەو حەوت گوندە لە وەڵامی بانگەوازی خۆیان دێت، ئەمەش دوای زیادبوونی مەترسییەكانی داعش بۆ سەریان.