لە سبەینێوە تۆماری بایۆمەتری و دابەشكردنی كارتی دەنگدەران لە هەرێم دەستپێدەكاتەوە
لاوان
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە سبەینێوە تۆماری بایۆمەتری و دابەشكردنی كارتی دەنگدەران لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە سبەینێوە تۆماری بایۆمەتری و دابەشكردنی كارتی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەنگدەرانەی كێشەی پەنجەمۆری هەیە، پەنجەمۆریان لێ وەردەگیرێت و بۆ كارتی بایۆمەترییەكەیان زیاد دەكرێت.
ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، رۆژی ١٥ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری و دابەشكردنی كارتی دەنگدان بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان راگیرا.