بەهۆی هێرشی گروپە چەكدارەكانەوە، دانیشتووانی شەهبا ئاوارەبوون و لەچاوەڕوانی ئەوەدان بۆ ناوچە ئارامەكان بگوازرێنەوە.

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی سەریا  هێرشەكانی سەر حەلەب لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە، دەیان هەزار ئاوارەی عەفرین و ناوچەی شەهبا ئاوارە بوون و لە باكوری حەلەب گیرساونەتەوە، چاوەڕوانی ئەوە دەكەن بەرەو گەڕەكی شێخ مەقسود لە حەلەب بگوازرێنەوە.

ژمارەی كوردانی نیشتەجێی عەفرین و حەلەب و شەهیا بە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار كەس دادەنرێن و روانگەی سوری دەڵێت مەترسی هەیە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە كۆمەڵكوژ بكرێن.