خولێكی نوێی دەرچووانی خوێندكارانی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان بەڕێوەدەچێت
ڕێباز
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
خولی چوارەمی دەرچوونی خوێندكارانی كۆلیژی سەربازیی قەڵاچوالان بەڕێوەدەچێت و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بەشداری تێدا دەكات.
ئەمڕۆ ١٦ی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئاهەنگی دەرچووانی خولێكی نوێی خوێندكارانی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان بەشداریدەكات و لە ئاهەنگەكەدا سەرۆكی هەرێم وتارێك پێشكەش دەكات.
ساڵانە دەرچووانی كۆلێژی سەربازیی زاخۆ و كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان، لە بەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا سوێندی یاسایی دەخۆن و بڕوانامەی سەربازییان پێ دەدرێت.



