لە سلێمانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، تائێستا هەزار و ٦٠٠ فەرمانبەر سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی و شەش هەزار فەرمانبەری دیكەش ناویان هاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.


زەردەشت رەفیق، وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێكی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لەژێر رۆشنایی رێنماییەكانی وەزارەتی پلاندانان، دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنووری سلێمانی بەردەوامە و تێیدا جیاوازی ناكرێت لەنێوان فەرمانبەراندا.


ئەوەشی خستەڕو، تائێستا هەزار و ٦٠٠ فەرمانبەر سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی و شەش هەزار فەرمانبەری دیكەش ناویان هاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.


وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی وتیشی، لە سنووری سلێمانی ٢٥ هەزار پارچە زەوی ئیفرازكراوە بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەراندا و زەوییەكانیش دەكەونە ناوچەكانی، تانجەرۆ و سۆتكە و تاسڵوجە.