توركیا بە فرۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی لە شەنگال كردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا 


سەرچاوەیەك لە ئاسایشی شەنگال بە كوردسات نیوزی راگەیاند، توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی لە چیای شنگال كردوەتە ئامانج، لە ئەنجامدا دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەستداوە.


وتیشی، تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەكانیان تەرمی ئەو دوو سەرنشینە نەناسراونەتەوە.


ئەوەش لە كاتێكدایە لە كۆتایی مانگی رابردووشدا، توركیا بە فرۆكەی بێفڕۆكەوان چەند جارێك شەنگال و گوندەكانی دەوروبەری بۆردومان كردووە، زیانی زۆری بە ناوچەكە گەیاندوە.