مەسرور بارزانی: ھەرێم و تورکیا لە ھاریکاریی ھاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایش بەردەوام دەبن
کوردسات نیوز
٧ی شوباتی ٢٠٢٤
مەسرور بارزانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردوە و جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی ھەماھەنگیی و ھاریکاریی ھاوبەش لە پێناو ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزیری بەرگری تورکیا، پرسە و ھاوخەمیی بۆ گیان لە دەستدانی قوربانییانی ھێرشەکەی ھەولێر دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە ھێرشەکە ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت، ئەوانیش خواستی ھەرێمی کوردستانیان بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە سەر بنەمای دراوسێتیی باش و بەرژەوەندی ھاوبەش دووپات کردەوە.



