جوتیار عادل پیرۆزبایی لە دەزگای میدیایی کوردسات دەکات
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات
بەبۆنەی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی کەناڵەکە و تەواوی ستاف و کارمەندانی دەکەین. بەھیواین وەک ھەمیشە، لەسەر بنەمای دروستی کاری ڕۆژنامەوانی و ھەڵوێستی نیشتمانی چالاکییەکانی بەردەوام بن و لە پێشخستنی کۆمەڵگە ڕۆڵی دیار بگێڕێت.
د. جوتیار عادل
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری



