مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان: کوردسات خاوەنی متمانەی سەرجەم چین و توێژەکان
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان بەڕێوبەر و کادر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات بەبۆنەی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتەوە پیرۆزبای گەرمتان ئاراستە دەکەین، ھیواخوازین ساڵی داھاتوو ساڵی میدیایتان بێت لەسەر ئەو ڕێچکە میدیاییە سەنگینەی لەسەری بەردەوام بوونە، چۆن لە ڕابردووی کار کردنتاندا توانیوتانە بەھەق کوردسات ماڵی کوردان و ھەمووان بێت، کەناڵەکەتان لەماوی٢٤ساڵی میدیایدا خاوەنی متمانەی سەرجەم چین و توێژەکان بونە میدیای خێزانی کورد بونە و کلتور و داب و نەریتی کوردەواریتان پاراستووە کە ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی خێزان بە ئاسودەیی و بە بڕواوە کردوویەتی کەناڵی بڕوا پێکراوی خۆی.
ھەروەھا ئێوە توانیوتانە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و میدیایی خۆتان بەشێوە یاسای وسەردەمی بپارێزن، وە توانیویشتانە ڕاستگۆبن و ڕاستگۆیانەش پەیامە میدیاییەکان بکەگەیەننە کوردستانیانی ئازیز.
جارێکی تر پیرۆزبایتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
ھەرشاد و سەرکەوتوو سەرفرازبن
مەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتییەکان