دەقی پەیامەکە...

بەبۆنەی یادی بیست و چوار ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێوەبەر و کارمەندان و خەمخۆرانی کەناڵەکەتان دەکەم، شەونخونی و کاری دڵسۆزانەتان بەرزدەنرخێنم.

کەناڵی ئاسمانی کوردسات لەماوەی تەمەنیدا خزمەتێکی گەورە و بەرچاوی بە بینەرانی کردووە و بووەتە مینبەری گەیاندنی دەنگی ھاونیشتمانیانی کورد و ھەمیشە ڕاستگۆیانە لە خەمی گواستنەوەی ھەواڵ و بابەتە گەرمەکانی ڕۆژدا بووە ، لەگەڵ ئەوشدا پابەندی نەریت و کەلتووری کۆمەڵگە و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بووە. ئەمەش وایکردووە کوردسات بکاتە کەناڵێکی نموونەیی و پێشەنگ لەمیدیای کوردیدا.

گەیاندنی پەیامی کەرکوکییەکان بەھەموو پێکھاتە جیاوازەکانەوە یەکێکی ترە لەو سەروەرییانەی کوردسات بۆ خۆی تۆماری کردووە و ھەمیشەش ڕۆڵی گەورەی بینیووە لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان.
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم ، ھیواخوازم ھەر لە گەشە و داھێنانی نوێدا بتان بینین.

رێبوار تەھا
سەرۆک لیستی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە