دەقی پەیامەکە... 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەرو کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات 

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەی میدیایی نیشتمانیی کوردستات ، زۆر بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخواین.

‎کوردسات میدیایەکی فرە ڕەنگ و دەنگی کەلتوری و بەرپرسیار بووە، لەبەرامبەر پرسە نیشتمانی و مرۆییەکانداو خاوەن ھەڵوێست و پابەندی بنەما رۆژنامەوانی و ئیتیکی کار بووە، کوردانە مامەڵەی لەگەڵ رووداوو پێشھاتەکان کردووە.

‎ھیوادارین ساڵی نوێی کارکردنتان ساڵی نوێگەری و داھێنانی زیاتر بێت لەکارو پەخش و بڵاوکردنەوەو گەیاندندا، دوبارە پیرۆزبێت.

لوقمان وەردی
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و
لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین