دەقی پەیامەکە…

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی کوردسات دەکەین، دەستی ماندووبونی یەکە بە یەکەیان دەگوشین.

کوردسات توانیویەتی ھەڵگری پڕ بەواتای ناوەکەی بێت لە ئامێز گرتنی خەم و ئازارەکانی ھەرچوار پارچەی کوردستان.

 کوردسات لە ماوەی کارکردنیدا لە خزمەتکردنی کەلتور و رۆشنبیری و پاراستنی بەھا نەتەوەیی و نیشتیمانی و کۆمەڵایەتیەکانی گەلەکەمان ئەزمونێکی جوانی بەخشیووە، ھیوادارین وەکو ۲۳ ساڵی تەمەنی رابردووی دەنگ و رەنگی ھەمووان بێت، ببێتە میمبەری یەک ریزی و تەبایی گەلەکەمان .

کوردسات لەناو جەنجاڵی میدیایی ئەمڕودا توانیویەتی سەنگینی و قورسایی میدیایی بپارێزێت، ھیوادارین لەسەر ھەمان رێچکە بەردەوامی بەکاری میدیایی خۆتان بدەن.


خانەوادەی کاکەمەم بۆتانی
٣١ـی کانوونی یەکەمی ۲٠٢٣