دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان، بەڕێوەبەر و ستاف و پەیامنێر و کارمەندانی کەناڵی کوردساتی ئازیز …

لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتدا جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و ھیوای بەردوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

دامەزراندنی کەناڵی کوردسات دەستپێکێکی گرنگی کاری میدیایی بوو کە توانی خزمەتی گەورە بە میدیای کوردی بکات و رۆڵی بەرچاوی ھەبێت لە زیندوو راگرتنی بۆنە و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان و پتەوکردنی بنەماکانی یەکڕیزی نێوماڵی کورد لەگەڵ ئەوەشدا، کوردسات، خزمەتی گەورەی بەدونیای رۆشنبیری و ھونەر و ئەدەب و پەروەردەی مناڵان کردووە و لەو روەوە جێگەی دەستی ھەمیشە دیارە.

ئومێدەوارین کەناڵی کوردسات بەردەوام لە گەشەکردندا بێت و خزمەتی باشتر بکات، دووبارە پیرۆز بێت یادی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات، بەھیوای بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی زیاتر.

جەلال شێخ نوری 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان