تەلار لەتیف: کوردسات لە ماوەی ٢٤ ساڵی تەمەنی خۆیدا دەنگ و ڕەنگی گشت کوردێک
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
بەرێزان: بەرێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین بە بۆنەی یادی (٢٤)ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی میدیایی کوردسات، جێگای شانازییە کە کوردسات لە ماوەی ٢٤ ساڵی تەمەنی خۆیدا دەنگ و ڕەنگی گشت کوردێک بووە و ھەمیشە لە خزمەتی سەروەریی یاساو مافی مرۆڤ و کلتوری پێکەوە ژیان و گیانی لێبوردەیی بووە.
وە بەردەوام لە ھەوڵی پێشخستنی راگەیاندن و ھونەر و بەھا جوانەکانی کوردەواری بووە.
دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی کوردساتتان لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم .
تەلار لەتیـف محەمەد
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان