ئاراس محەمەد ئاغا: کوردسات بە سەکۆی دەنگ و رەنگی کوردان ناوزەند دەکرێت
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە…
بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی(کوردسات)ی ئازیز و خۆشەویست ، لە ناخەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرو ڕۆژنامەنووس و تەواوی کارمەندانی ئەم کەناڵە خۆشەویستە دەکەم.
راستیەکە و ناشاردرێتەوە کەناڵی ئاسمانی کوردسات لە مێژووی پڕ سەروەری خۆیدا لاپەرەی زێرینی پڕ لە داھێنانی تۆمار کردووە، بە بڵندگۆی ئازادیخوازان و سەکۆی دەنگ و رەنگی کوردانی ھەموو دونیا ناوزەند دەکرێت، مینبەری داکۆکیکردن بووە لە ماف و خواست و ئارەزووی سەرجەم چین و توێژەکان، ھەربۆیەشە ئەو کەناڵە شیرینە بە ئەستێرەیەکی پرشنگداری ئاسمانی راگەیاندنی کوردی دادەنرێت و بۆتە جێگای شانازی
ھەموو لایەکمان.
وەک چۆن لە رابردوودا خزمەتێکی گەورەتان بە کاروانی خەباتی رۆشنبیری و راگەیاندنی کوردیدا و لەم پێناوەشدا رەنج و ماندوو بوونێکی زۆرتان کێشا، دڵنیام لە داھاتووشدا شاشە ڕەنگین و خۆشەویستەکەی کوردسات وەک میوانێکی ھەمیشەیی و روح سووکی ھەموو ماڵێکی کورد لە ھەرکونجێکی ئەم جیھانە پڕ دەکات لە زانیاری و ھەواڵ و بەرنامەی جۆراو جۆر لە دڵ و دەروونی ھەموو لایەک دەبێتە مایەی رەزامەندی و چاوەکان ھەمیشە لەسەر کوردسات دەبن.
جارێکی تر، پیرۆزباییتان لێدەکەم، دەستی یەکەبە یەکەی تەواوی خێزانە ماندوونەناسەکەی ئەم کەناڵە ئازیزەمان دەگووشم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی٧ی نەینەوای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان