دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کوردسات دەکات
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی بیست و چوار ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە...
بەبۆنەی کوژانەوەی مۆمی بیست و سێ ساڵە و داگیرسانی مۆمی بیست و چوار ساڵەی تەمەنی کەناڵە جوانەکەی کوردسات-ەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر، سەرجەم کارمەندان و بینەرانی دەکەین و دروشمە جوان و مانادارەکەی (کوردسات دەنگی ھەمووانە) دەڵێنەوە چونکە، کوردسات دەنگی ھەموو کوردانە.
لە ناخی دڵەوە جوانترین پیرۆزبایی ئەم رۆژەتان لێدەکەین، ئومێدەوارین ھەمیشە لە بەرزی و لووتکەدا بتانبینین، دەستی ماندووبوونتان دەگووشین ھەمیشە لە پێشەنگدابن و شانازی بە کارەکانی رابردووتانەوە دەکەین.
ناسنامەی کەناڵی کوردسات کە ھەمیشە پێی دەناسرێتەوە گرنگیدانە بە فەرھەنگ، کەلتووری رەسەنی کوردەواری، راستگۆیی و متمانەی بینەرانی ئەم شاشە جوانەیە کە وای کردووە ھەمووان بەدیارییەوە دانیشین و بێتە سەکۆی کۆکەرەوەمان.
لەم یادەدا ئەوەش لە بیرناکەین ئەم کەناڵە دیارییە جوانەکەی سەرۆک مام جەلال و ھێرۆخانە بۆ شارە خۆشەویستەکەمان و ھەموو کوردان بەردەوام شانازی پێوەدەکەین لەلایەکی دیکەوە رۆڵی گەورەی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد بەرز رادەگرین و رێزی لێ دەگرین بەبۆنەی ھاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ ئەم کەناڵە.
دووبارە یادتان پیرۆزبێت، ھەمیشە سەرکەوتووبن، پشتیوانتانین ئاییندەتان پڕبێت لە کاری نوێ و جوان.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی