ئەمساڵ زیاتر لە ٣٤ ھەزار منداڵ لە پارێزگای کەرکوک دایکبوون
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەراتی تەندروستی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، بۆ ساڵی ٢٠٢٤ چەندین پلانیان ھەیە بۆ برەودان بە کەرتی تەندروستی و پشتیوانیکردنی توشبووانی شێرپەنجە و بەرەوپێشبردنی تاقیگەکان و ئامادەکردنی سەرجەم دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان. ھەروەھا پلانیان ھەیە کە نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی تەواو بکەن بۆ ئەوەی ساڵی داھاتوو خزمەتی خەڵک بکات.
سەبارەت بە ئامارەکانیش رایگەیاند، لەئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٥٤ ھەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی کەرکوکیان کردووە و ٣٤ ھەزار و ٢٩٣ مناڵیش لە سنوری پارێزگاکەیان لەدایکبوون.


