سەرۆکی ھەرێم پیرۆزبایی جەژنی کریسمس لە کریستیانەکان دەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە جەخت لە کولتوور و بەھا باڵاکانی گەلی کوردستان لە پێکەوەژیان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن دەکاتەوە.
دەشڵێت، گەلی کوردستان بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە پێکەوە قوربانییان داوە، خەباتیان کردووە و ڕەنجیان کێشاوە بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین. ھەموومان تەبا و پێکەوە ئاڵنگاری و قەیرانەکان تێدەپەڕێنین و لەپێناو داھاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانمان، خزمەت بە گەل و وڵات دەکەین.



