یەکێتیی زۆرترین کورسی ناوچە جێناکۆکەکانی بەدەستھێناوە
کوردسات نیوز
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
لە سنوری پارێزگای کەرکوک کورد حەوت کورسی ئەنجومەنی پارێزگای بەدەستھێناوە، لەو ژمارەیەش یەکێتی پێنج کورسیی و پارتیش دوو کورسی بەدەستھێناوە.
لە سنوری پارێزگای نەینەواش کورد شەش کورسی بەدەستھێناوە، لەو ژمارەیەش پارتی چوار کورسیی و یەکێتیش دوو کورسی بەدەستھێناوە.
لەھەردوو پارێزگای دیالە و سەڵاحەدینیش کورد دوو کورسی بەدەستھێناوە و ھەردوو کورسییەکەش بۆ کاندیدانی یەکێتی یەکلایی بوونەتەوە.



