سەرۆکی جڤاتی سلێمانی بزاڤی ئاشتی سەرکەوتنی یەکێتی لە ھەڵبژاردنەکان پیرۆز دەکات
کوردسات نیوز
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پیرۆزباییەکە...
بۆ بەڕێز سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وجەماوەری یەکێتی نیشتمانی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بزاڤی ئاشتی جڤاتی سلێمانی زۆر بەگەرمی و پڕ بە دڵ پیرۆزیاییتان لێدەکەین بە بۆنەی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و شارە کوردستانییە دابڕێنراوەکان و بەدڵنیاییەوە ئەمە سەرەتای زنجیرە سەرکەوتنێکی چاوەڕوانکراوە بۆ یەکێتییەکەمان و دوا رۆژێکی پرشنگداری ھیوا بەخش بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
دەستی ماندوبونتان دەگوشین وئێوە رابەربن و ئێمە جەماوەری بەئەمەک بۆ رێبازەکەی رەوان شاد مامی ھەمیشە زیندوو ھەرسەرکەوتووبن.
سەربەست تۆفیق
سەرۆکی جڤاتی سلێمانی بزاڤی ئاشتی