دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم: ئەنجامی ھەڵبژاردن کوردستانی بوونی ناوچە جێناکۆکەکانی دووپاتکردەوە
کوردسات نیوز
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە کوردستانیی بوونی ناوچەکان جارێکی تر کرد بە راستی و ھیچ دەرفەتێکی لە بەردەم ئەو جۆرە بیرکردنەوە نەھێشتەوە، کە ھەمیشە لە ھەوڵی تێکدانی ناسنامەی کوردستانیی بوونی ئەو ناوچانەدابوون.
ئەوەشت خستەڕوو، لە دوای دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن چاوەڕوانی داھاتووی باشترن بۆ ناوچە کوردستانییەکان و ھیوادارن سەرکردایەتی سیاسی کوردستانیش بە کاری پێکەوەیی خەبات بکەن لە پێناو پێکھێنانی حکومەتی خۆجێیی لە تەواوی ناوچەکان.