رەفعەت عەبدوڵا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کەرکوکییەکان دەکات
کوردسات نیوز
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
دانیشتوان و ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری کەرکوک و دەوروبەری
بەبۆنەی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و بەشداری کاریگەرتان لەماوەی کەمپینی ھەڵبژاردنەکەو تا لیستەکەی خۆتان و کوردایەتیتان سەرخست، دەمەوێت پڕ بەدڵ سوپاس و پیرۆزبای خۆمتان ئاراستەبکەم و ھیوای داھاتووی پرشنگدار بۆ شارەکەمان لە چوارچێوەی ناسنامەی کوردستانی بوونیدا بخوازم، بەڕێزان ھەمووتان ئەزانن ئەم شارە پێکھاتەی جیاوازی تێدایە و پێویستە گیانی برایەتی و ھاوبەشی بپارێزین و یەکێتیش باشتر لە جاران خزمەتی داھاتووی شارەکە و ئێوەی دڵسۆزدەکات، ئەم ئەنجامە راستکردنەوەی ئەو ھەوڵانە بوو کە دەیانویست کوردستانی بوونی شارەکە و ھەستی برایەتی نێوان پێکھاتەکانی شار تێکبدات، جارێکی تر کەرنەڤاڵی سەرکەوتن و ئاھەنگی خۆشیتان پیرۆزبێت.
براتان
رەفعەت عەبدوڵا حەمە ڕەش