لە کەرکوک چەند بازگەیەک لە سوپا وەرگیرانەوە و ڕادەستی پۆلیس کران
کوردسات نیوز
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
رۆژی یەکشەممە "ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" لە ناحیەی لەیلانی سنوری پارێزگای کەرکوک بانگەی ھەڵبژاردنی ئەنجامدا، بەڵام لەکاتی بانگەشەکەدا لە بازگەکانی ناحییەکە، ڕێگری لە تێپەڕبوونی چەند کاندیدێکی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە کرا.
لە بەرانبەرشیدا ئاسۆ مامەند، سەرۆکی قەوارەی "ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" ھەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ گۆڕینی بازگەکان، لە ئەنجامیشدا بازگەکانی سنوری لەیلان ڕادەستی پۆلیسی ناوخۆ کران و لە دەستی سوپا وەرگیرانەوە.



