وەزارەتی کارەبای ھەرێم: ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە
کوردسات نیوز
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆسەی چاکسازیی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای خەبات کۆتایی ھاتووە و وێستگەکە کەوتووەتەوەکار و نزیکەی ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی گەڕاوەتەوە و بەھۆیەوە ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بووە.
وەزارەتی کارەبا دەشڵێت، دوای کوژانەوەی گشتیی کارەبا، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی پارێزگاکانەوە کۆمەڵێک رێوشوێنیان بۆ باشترکردنی رەوشی کارەبا گرتووەتەبەر.
لە ماوەی رابردوودا سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد، ئەوەش نیگەرانیی ھاووڵاتیانی لێکەوتەوە.



