ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئاگرەکەی سۆران دەکات.

دەشڵێت، دڵتەنگین بە گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەی کە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی باڵەخانەیەکی نیشتەجێی خوێندکاران لە سۆران گیانیانلەدەستداوە.

ئێوارەی ھەشتی ئەم مانگە ئاگرێک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێی خوێندکاران لە سۆران کەوتەوە و بوەھۆی گیانلەدەستدانی ١٤ کەس لە نێوانیاندا مامۆستای زانکۆ و خوێندکار ھەبوون و چەند کەسێکیش برینداربوون.